سیاسەتی تایبەتمەندی QST
QST / قست
١. دەربارەی ئەم سیاسەتە
ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە ڕوون دەکاتەوە QST چ زانیارییەک کۆدەکاتەوە، بۆچی بەکاری دەهێنێت، لەگەڵ کێ سنووردار هاوبەشی دەکات، چۆن دەپارێزرێت و چۆن داوای سڕینەوە دەکرێت.
٢. تەمەن
QST تەنها بۆ کەسانی تەمەن ١٨ ساڵ و سەرووترە. بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی قست بۆ کەسی خوار ١٨ ساڵ ڕێگەپێدراو نییە.
٣. زانیارییەکانی کە کۆدەکرێنەوە
- زانیاری ناسنامەیی، لەوانە ژمارەی کەسی و وێنەی تەواوی کارتی نیشتیمانی عێراقی.
- زانیارییە پێویستەکانی MRZ/NFC کە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە و دروستکردنی هەژمار بەکاردێن.
- ناو، ژمارەی مۆبایل، وێنەی پرۆفایل و زانیاری هەژمار.
- زانیاری قست، گرێبەست، پارەدان، پێشەکی و مێژووی پارەدان.
- زانیاری پشکدار، خاوەن فرۆشگا و داواکارییەکانی وەرگرتن تەنها بەپێی ڕۆڵ و پێویستی کار.
- توکنی ئاگادارکردنەوەی ئامێر، تۆماری ئاگادارکردنەوە و هەڵبژاردنی «ئاگادارم بکەوە کاتێک بەردەست بوو».
- زانیاری فنی پێویست بۆ پاراستن و سنووردارکردنی هەوڵە دووبارەکان؛ بۆ نموونە IP لە هەندێ داواکاری گشتی بە شێوەی hash و بۆ ماوەی سنووردار بەکاردێت.
٤. لوکەیشن
QST داوای GPS یان شوێنی ئێستای مۆبایلی بەکارهێنەر ناکات. لوکەیشنی فرۆشگا کە لە سیستەمدا پیشان دەدرێت زانیاری فرۆشگایە، نە لوکەیشنی بەکارهێنەر.
٥. چۆن زانیارییەکان بەکاردەهێنین
- پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە و پاراستنی هەژمار.
- بەڕێوەبردنی داواکاری، قست، پارەدان و وەرگرتنی کاڵا.
- ناردنی ئاگادارکردنەوەی پارەدان، قست و بەردەستبوونی کاڵا.
- ڕێگەدان بە ڕۆڵە دەسەڵاتپێدراوەکان تەنها بەپێی پێویستی کار.
- پاراستن لە فێڵ، هەوڵی نادروست و دەستگەیشتنی نائاسایی.
- تۆماری ژمێریاری، گرێبەستی و audit کە پێویست بن.
٦. هاوبەشکردنی زانیاری
QST زانیاری کەسی بۆ ڕیکلام یان فرۆشتن بە لایەنی سێیەم نافرۆشێت. زانیاری تەنها لەم بارانەدا سنووردار دەکرێت:
- Firebase/Google بۆ Authentication، Firestore، Storage، Cloud Functions و Push Notification بۆ کارپێکردنی QST.
- Admin/Super Admin بەپێی دەسەڵاتی دیاریکراو بۆ بەڕێوەبردنی قست، پارەدان، کاڵا، فرۆشگا و پشتیوانی.
- خاوەن فرۆشگای دیاریکراو تەنها ناوی کڕیار، ژمارەی پەیوەندی و وردەکاری داواکاریی پێویست بۆ ئامادەکردن و تەسلیمکردنی کاڵا دەبینێت.
- کاتێک یاسا، فەرمانی دادگا یان پابەندی یاسایی داوا بکات.
٧. پارەدان
لە وەشانی ئێستادا QST کارتی بانکی لە ناو ئەپەکەدا charge ناکات. پارەدان لە ڕێگای ڕێکاری دەرەکی/ئۆفلاین وەرگیراو دەبێت و کەسی دەسەڵاتپێدراو پشتڕاستکردنەوەی پارەدان لە QST تۆمار دەکات.
٨. پاراستنی زانیاری
QST دەسەڵات بەپێی ڕۆڵ، Firebase Authentication، backend validation، تۆماری audit و ڕێکاری پاراستنی دیکە بەکاردەهێنێت. هیچ سیستەمێک ناتوانێت مەترسی بە تەواوی سفر بکات، بەڵام هەوڵ دەدرێت دەستگەیشتن تەنها بۆ پێویستی ڕاستەقینە بێت.
٩. هەڵگرتن و سڕینەوەی زانیاری
بەکارهێنەری ئاسایی کە هیچ مێژووی قست و هیچ ڕۆڵی دارایی یان بازرگانی پارێزراوی نییە دەتوانێت لە ناو ئەپەکە داوای سڕینەوەی هەژمار بکات. لە سڕینەوەی هەژماری eligible دا، هەژمار، وێنەی تەواوی ناسنامە و زانیارییە پەیوەندیدارەکان کە پێویستی هەڵگرتنیان نییە دەسڕدرێنەوە.
تۆمارە دارایی، گرێبەستی، ژمێریاری، ئاسایشی، دژەفێڵ و audit دەکرێت تەنها بۆ ئەو ماوەیە هەڵبگیرێن کە بە شێوەیەکی معقول پێویستن بۆ جێبەجێکردنی پابەندی گرێبەستی، یاسایی، ژمێریاری، چارەسەری ناکۆکی یان پاراستنی سیستەم. دوای نەمانی پێویستی ڕەوا، دەبێت بسڕدرێنەوە یان ناشناس بکرێن لەو شوێنەی کە جێبەجێکردنی ئەمە گونجاوە.
هەژمارێک کە بە مێژووی قست، پشکداری، خاوەن فرۆشگا یان ڕۆڵی Admin پەیوەستە لە سڕینەوەی خۆکار پارێزراوە، چونکە دەتوانێت تۆماری دارایی، گرێبەستی، ئاسایشی یان audit هەبێت.
بۆ داوای سڕینەوە لە دەرەوەی ئەپ: پەڕەی سڕینەوەی هەژمار
١٠. ماف و هەڵبژاردنەکان
بەکارهێنەر دەتوانێت ئاگادارکردنەوەی بەردەستبوونی کاڵا هەڵبکات یان ناچالاکی بکات، لە هەژمار بچێتە دەرەوە و بەپێی مەرجەکانی سەرەوە داوای سڕینەوە بکات. بۆ پرسیار لەسەر زانیاری کەسی دەتوانێت لە ڕێگای پشتیوانی پەیوەندی بکات.
١١. گۆڕانکاری
ئەم سیاسەتە دەکرێت بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی QST، یاسا یان داواکارییەکانی پلاتفۆرم نوێ بکرێتەوە. بەرواری نوێکردنەوە لە سەرەوە دیارە.
Hogr Mohammed Ali
هەولێر، عێراق
ئیمەیڵ: rebarykurdistan@gmail.com
تەلەفۆن: 07506402577